دەربارەی ماڵپەڕی تۆپی پێ

ماڵپەڕی تۆپی پێ پڕۆژەی کۆتاساڵی چەند دەرچوویەکی بەشی تەکنەلۆژیای زانیارییە. ئامانجی ئێمە هەر لەسەرەتای ئەم پڕۆژەیە ئەوەبووە کەدوای تەواوکردنی بەردەستبێت بۆ کۆمەڵگا. هیوادارین ئەم پڕۆژەیە ببێتە هاندانێک بۆ قوتابیانی دیکەش کە پڕۆژەکانیان تەنیا بۆتەواوکردنی خوێندن و نمرە نەبێت بەڵکوو هەم بیرۆکەی تازە درووستبکەن و هەمیش لەکۆتاییدا پڕۆژەکەیان بۆ کۆمەڵ بەردەستبێت.

 

چەند هۆکارێک هەبوون لەپشت درووستبوونی بیرۆکەی ئەم پڕۆژەیە، ئامانجی سەرەکیمان ئەوەیە زانیاری و داتا بەزمانی کوردی لەسەر ڕووپەری وێب هەبێت کەبەداخەوە ڕۆژ بەڕۆژ ماڵپەڕە کوردییەکان ژمارەیان کەمتردەبێتەوە و لەجۆرایەتیشیان ئاستیان نزمتردەبێتەوە. ئامانجێکی دیکە بۆ پەرەپێدانی ئەم پڕۆژەیە دەگەڕێتەوە بۆئەوەی لەکوردستان خەڵکانێکی زۆر هەواداری تۆپی پێن  بۆ خوولەکانی دەرەوە هەروەها لەئاستی خوولەکانی ناوخۆش هەواداری تایبەتیمان هەیە بەتایبەت لەشارۆچکەکانی کوردستان. ئەوەی جێگای داخە تاکوو ئێستا هیچ ناوەندێک نەبووە بەشێوەیەکی سەردەمییانە زانیاری لەسەر کات، خشتە و ئەنجامی یارییەکان، ڕیزبەندی یانەکان و پڕۆفایل بۆ ناساندنی تیپ و یاریزانەکانی خوولی تۆپی پێی کوردستان بڵاوبکاتەوە. دەمانەوێت لەڕێگای ئەم پڕۆژەیەوە خەڵکی ئاشناییان زیاتر بەتیپ و یاریزانە کوردییەکان هەبێت. دەمانەوێت خەڵک چۆن ناو و زانیاری لەسەر یاریزانی بیانی هەیە ئاواش لەسەر یاریزان و تیپە کوردییەکان هەیبێت، لەبڕی ئەوەی لەنێو یاریگا یاریزانەکان بەژمارەی درێسەکانیان بانگبکرێن ئەوا هەواداران بەئاسانی ناوی یاریزانەکان بزانن. لەکۆتاییدا ئومێدەوارین ئەم پڕۆژەیە وابکات کەسوود بە هەوادارانی خوولی کوردستان بگەیەنێت و هەمیش ژمارەی هەواداران و چاودێرانی خوولەک زیاتربکات.

Image

تیمەکەمان

محەممەد سەردار
محەممەد سەردار دامەزرێنەرkurd.moh@gmail.com
07507980306
ئومێد زیاد
ئومێد زیادگەشەپێدەری وێب
ئەحمەد موفتی
ئەحمەد موفتیدامەزرێنەر