w

هەولێر

هەولێر

یانەی تۆپی پێ

ساڵی دامەزراندن

١٩٦٨

سەرۆک

عبداللە مەجید

ڕاهێنەر

-

یاریگا

فەڕەنسۆ هەریری، هەولێر

دەربارەی یانە

یانەی وەرزشیی ھەولێر (ئینگلیزی: Erbil Sport Club یان Erbil SC) یەکێکە لە یانە بەناوبانگەکانی عێراق و کوردستان، دەکەوێتە شاری ھەولێر پایتەختی ھەرێمی کوردستانی عێراق، یانەی ھەولێر لە ساڵی ١٩٦٨ دامەرزاوە کە تیاییدا ھەریەکە لە یارییەکانی تۆپی پێ و تۆپی دەست و تۆپی بالە و بەرزکردنەوەی قورسایی و گۆڕەپان و مەیدان بۆ کوران و کچان و پایسکیلسواری و بادمنتون (ریشە) و پێشوو یاری شەترەنج ئەنجام دەدرێت، یانەی ھەولێر یاریگەیەکی نێودەوڵەتیی ھەیە بە ناوی شەھیدی وەرزشوانانی کوردستان فرانسۆ حەریری و لە ھەمان کاتدا ھۆڵێکی وەرزشیی ھەیە ھەمان ناو لەخۆ دەگرێت و نەخۆشخانەیەکی وەرزشی کە تایبەتە بە چارەسەرکردنی وەرزشوانانی ھەیە. حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و پارێزگای ھەولێر لە رووی دارایی و دابینکردنی ھەموو پێداویستیەکان ھەولێر پشتگیرییەکی تەواوی ئەم یانەیە دەکەن. ھەولێر یانەیەکی جەماوەرییە، ھاندەرێکی زۆری ھەیە لە کوردستان، لە ھەموو کاتێکی خۆشی و ناخۆشی پاڵپشتی ئەم یانەیە دەکەن، بەڵام دوای چەندین یاری بەدەستنەھێنانی ئەنجامی باش یانەی ھەولێر و سوکایەتی پێکردنێکی زۆر لەلایەن ھاندەری یانەکانی خواروی عێڕاق لە ١٦ ی دیسەمبەری ٢٠١٦ یانەی ھەولێر کشانەوەی خۆی لە خولی عێڕاقی ڕاگەیاند. دواتر لە لە ٢٠ ئابی ٢٠١٨، دوای بردنەوەی لە یانەی دیفاع مەدەنی بە ئەنجامی ٤-٠ بەفەرمی بەسەرکەوتەوە بۆ خولی نایابی عێراقی بۆ وەرزی ٢٠١٨ – ٢٠١٩.

4

Champion

خوولی نایابی عێراق

3

Champion

 خوولی نایابی کوردستان

Image

درێسی سەرەکی

درێسی دووەم