ئێمە لەماڵپەڕی تۆپی پێ جگە لە بڵاوکردنەوەی کات، ئەنجامی یارییەکان و ڕیزبەندی یانەکان ئەوا پڕۆفایل بۆ هەموو تیپ و یاریزانەکانی خوولی نایابی تۆپی پێی کوردستان درووستدەکەین. بەڵام ئەوەش بۆئێمە سەختە سەردانی یەکەبەیەکە لەتیمەکان بکەین و داوای زانیارییان لێبکەین. جا هەر تیمێک ئەگەر دەیەوێت لێرە پڕۆفایلی پێشکەوتووی هەبێت ئەوا پەیوەندیمان پێوەبکەن و بەخۆڕایی هەموو زانیارییەکانیان بۆبڵاودەکەینەوە. ئەوەی داواکاری ئێمە بۆ هەرتیمێک کەبتوانێت ئەو زانیارییانەی خوارەوەمان پێشکەش بکات :

 

بۆ پڕۆفایلی تیپ:

  • پووختەی مێژووی یانەکە (پەڕەگراف)
  • لۆگۆی یانەکە بەقەبارەیەکی گەورە و گونجاو
  • ناوی سەرۆکی یانە (ئێستا)
  • ناوی ڕاهێنەر (ئێستا)
  • دەستکەوتەکانی لەخولی نایابی کوردستان
  • لیستی ناوی یاریزانەکانی

بۆ پڕۆفایلی یاریزان:

  • ناوی تەواوی یاریزان
  • وێنەیەکی خۆی
  • ناوی یانەکەی + ژمارەی درێس
  • ساڵ و شوێنی لەدایکبوون
  • کێش (ئارەزوومەندانە)
  • باڵا (ئارەزوومەندانە)

 

خۆشحاڵدەبین ئەگەر یانەکان بەدەنگ بەداواکارییەکانمانەوە بێن، لەبەرئەوەی ئەم هەنگاوە زیاتر بۆ سوودی ئەوانە 

 

بۆ پەیوەندیکردن بەئێمەوە دەتوانن لەم ڕێگایانەی خوارەوە پەیوەندیمان پێوەبکەن